به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «حەیدەر عەبادی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی «نەسر»و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی لە ھاوپەیمانیی «تحالف قوی الدوله» ی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە توییتێکدا نووسی: ئەمڕۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە بە ئەنجام گەییشت، بەڵام سەرلێشێوانی لێژنەکەو نەبوونی ڕاستبێژی لە ڕاگەیاندنی دەنگەکان، نە بووە ھۆی یەکانگیر کردنی خەڵک و نە لێک دابڕینیان.
«تحالف قوی» کە لە ھەڵبژاردنەکەدا بە گوێرەی دەرەنجامە سەرەتاییەکان، تەنیا پێنج کورسیی مسۆگەر کردووە، ھاوپەیمانییەکی سیاسیی تازەو بەرھەمی تێکەڵ بوونی ھاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتیی «حەیدەر عەبادی» سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی بە ڕابەرایەتیی «عەممار حەکیم»ـە.
دوابەدوای ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، زۆرێک لە پاڵێوراوانی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم وڵاتە بەرامبەر بەو دەرەنجامەی وا لە لایەن لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەوە ڕاگەیەندراوە، ناڕەزامەندییان دەربڕیوەو داوای زوڵاڵ بوونی دەرەنجامەکانیان کردووە.
342/